NKR - NEUER KUNSTRAUM

.نۆیه‌ كونست ڕاوم ی دوسلدۆرف هۆڵێكی پێشانگایه‌ كه‌ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن

له‌ ساڵی ٢٠١٩ هه‌تا ٢٠٢٣ كاته‌رینه‌ ماده‌رهنه‌ و كریستیان شرێكنبێرگه‌ وه‌ هه‌روه‌ها دێتلێف كلێپچ و ئانه‌ شولكه‌ به‌ سه‌ره‌
به‌رنامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. له‌ به‌رنامه‌ی یه‌ك ساڵدا شه‌ش پێشانگه‌ ڕێكده‌خێت. له‌ ساڵی ٢٠٢٣ وه‌ چه‌ند هه‌نه‌رمه‌ندێكی تر ده‌بن
.به‌ڕێكخه‌ر و ئه‌رك و كاره‌كانی ئه‌م هۆڵه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ

پایته‌ختی هه‌رێم | دوسلدۆرف هه‌موو خه‌رجیه‌كانی نۆیه‌ كونست ڕاوم ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی. كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ سه‌ر به‌ نۆیه
.كونست ڕاوم ده‌سته‌یه‌كی كارگێرین كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨ دامه‌زرێندراوه‌ و ئه‌رك و چالاكی و پێشانگه‌كان له‌م هۆڵه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن

ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌‌ كارگێریه‌ وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێداوه‌ له سه‌ره‌تای‌ ساڵی ٢٠١٩ له
.به‌رپرسیاریه‌تی نۆیه‌ كۆنسێپت ڕاوم به‌رده‌وام ده‌بن

:نۆیه‌ كونست ڕاوم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كه‌نی كونست ڕاوم. دامه‌زرێنه‌رو ڕێكخه‌ره‌كانی كونست ڕاوم له‌ ساڵی ١٩٩٤ دا ئه‌مانه‌بوون
هیلمار بۆله‌ر (هونه‌رمه‌ند)، تیل هاوسمان (هونه‌رمه‌ند)، یۆهانه‌س ئاوف دێلاكه‌ (مێژووی هونه‌ر)، زیلكه‌ لێڤه‌ركونه‌ (هونه‌رمه‌ند)، ئولا
لوكس (ڕێكخه‌ر)، ئوتا ڕێ (هونه‌رمه‌ند)، ڕایمۆند شتیكه‌ (ڕێكخه‌ری كونست فه‌رئاینی دوسلدۆرف)، ماری لویزه‌ زیرینگ
(ڕێكخه‌ری كونست هاله‌ی دوسلدۆرف)، سیلڤیا ڤیسكۆریك (هونه‌رمه‌ند)، شتێفان ڤۆن ڤیزه‌ (كونست موزیۆمی دوسلدۆرف)

ئۆلا لوكس ئولالوكس (مێژوونوسی هونه‌ر، كارمه‌ند له‌ كولتورئامت) ڕێكخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كونست ڕاوم بوو له‌ ساڵی ٢٠٠٨ هه‌تا
.٢٠١٨